Accessibility links

فلیمه‌ فره‌ بینه‌ره‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ناو سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا

  • Shayan Pasha

فیلمی The Twilight Saga Eclipse

فیلمی The Twilight Saga Eclipse

له فلیمه‌کانی که‌ به‌ زۆرترین بینه‌رانیان هه‌بووه‌ و ژماره‌ی زیاتر بلیتی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ ئه‌مه‌ریکا لێ فرۆشراوه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌مین فیلمی Despicable Me که‌ فیلمێکی کۆمیدی منداڵان و خێزانه‌ و ماوه‌که‌ی یه‌ك کاتژمێر و 28 خوله‌که‌ و له‌ 9ی مانگی حه‌وته‌وه‌‌ له‌ سینه‌ماکانی ئه‌مه‌ریکا نمایش ده‌کرێت و تا ئێستا 60 ملیۆن و 117 هه‌زار و 320 دۆلاری داهاتی بووه‌.

له‌ پله‌ی دووهه‌مین فیلمی The Twilight Saga Eclipse ، که‌ فیلمه‌که‌ درامایه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ و ماوه‌که‌ی 2 کاتژمێر و 4 خوله‌که و داهاته‌که‌ی گه‌یشتۆته‌ 237 ملیۆن و 12 هه‌زار و 377 دۆلار.

له‌ پله‌ی سێهه‌میندا فیلمی Predators که‌ هه‌روه‌ها به 3‌ Predator ده‌ناسرێت و ماوه‌که‌ی یه‌ك کاتژمێر و 47 خوله‌که‌ و تا ئێستا 20 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار داهاتی بووه‌.

Toy Story 3 له‌ پله‌ی چوارهه‌میندایه‌ که‌ فلیمێکی کارتۆنه‌ له‌ ده‌رهێنانی واڵت دزنیه‌.

XS
SM
MD
LG