Accessibility links

ئه‌رسه‌لان بایز باس له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ لای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات


ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێـکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا.

به‌ڕێز بایز ده‌ڵێت به‌پـێی به‌رنامه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وان سه‌ردانی هه‌موو حزبه‌ سیاسیـیه‌کانی کوردسـتانیان کردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناو په‌رله‌مانیش کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌موو فراکسیۆنه‌کاندا ئه‌نجام‌داوه‌‌. ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌کو سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌مانه‌وێت چه‌نده‌ی پـێمان ده‌کرێت ئه‌و فراکسیۆنانه‌ له‌ یه‌کتر نزیـک بکه‌ینه‌وه‌ تاوه‌کو بتوانین ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ دێنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ و یاخود ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن 11 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پـێشـکه‌ش ده‌کرێن ڕێـکه‌وتنیان له‌سه‌ر بکرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG