Accessibility links

لەشکری لوبنان دەڵێت دەسـتیگرتووە بەسەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی

  • VOA News

لەشکری لوبنان دەڵێت هێزەکانی دەسـتیانگرتووە بەسەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە دۆڵی بیقاع لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لەو کاتەی هەوڵدراوبوو بەرەو دیوی سوریا بـبرێت.

لەشکری لوبنان لە ڕاگەیاندنێـکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، هەروەها نووسیویەتی ئەو فڕۆکەیە کە کامێرای پـێوەیە، بە نیازبوون بۆ سیخوڕیکردن بەسەر لەشکری لوبناندا بەکاریبهێنن، بۆیە ئێسـتا لێکۆڵینەوە دەسـتیپـێـکردووە تاوەکو بزانرێت ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە کوێوە هاتووە.

جێی ئاماژەیە مانگی هەشت چەکدارانی ئیسلامی توندڕەو لە سوریاوە بۆ ناوچەی عرسالی لوبنان پەڕینەوە و زیاتر لە 20 سەرباز و پـۆلیسیان دەسـتگیرکرد و چواریان کوشتن.

لەو دەمەوە لەشکری لوبنان چەندان جار شوێنی ئەو چەکدارانەی لە نێوان هەردوو وڵات تۆپـبارانکردووە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکە لەشکری لوبنان دەڵێت دەبێت ئەو کۆمپانیانەی ئەم جۆرە فڕۆکانە دەفرۆشن دەبێت بزانن کڕیارەکانیان کێن و بۆچی ئەو فڕۆکانە بەکاردەهێنن.

XS
SM
MD
LG