Accessibility links

تەقینەوەیەک دەستەیەکی ئاینی سووننەی ئاوارە سوریـیەکان لە لوبنان دەکاتە ئامانج و 5 کەس دەکوژرێن


سەرچاوەیەک لە ئاسایشی لوبنان دەڵێت ئەمڕۆ پـێنجشەممە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە شوێنێـکی پـیاوانی ئاینی سووننە ڕوویداوە لە شارۆچکەیەکی نزیک سنووری سوریا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 5 کەس کوژراون و 6 کەسی دیکە برینداربوون. بەڵام هەندێـک سەرچاوەی هەواڵ دەڵێن نزیکەی 10 کەس کوژراون.

ئامانجی هێرشەکە دەستەی پـیاوانی ئاینی قەلەمون بووە کە وەکو دادگایەکی شەرعی وایە و زۆربەی ئەندامەکانی سورین و بۆ ئاوارە سوریـیەکانی ناو لوبنان کاردەکەن.

عوسمان مەنسور سەرۆکی دەسـتەکە لە نێو بریندارەکاندایە، بەڵام عومەر ئەلحەلەبی جێگرەکەی گیانی لەدەسـتداوە.

جێی ئاماژەیە عرسال شارۆچکەیەکی سووننە نشینە لە نێو ناوچەیەکی زۆرینە شیعە. مانگی هەشتی سـاڵی 2014 گۆڕپانی شەڕی نێوان هێزەکانی ئاسایشی لوبنان و گروپە چەکدارەکانی بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدە و داعش بووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێـک بەرپـرسیارێـتی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG