Accessibility links

تورکیا لەسەر کوشتنی ئەرمەنەکان باڵیۆزی خۆی لە بەرازیل بانگ‌دەکاتەوە

  • VOA News

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ بەرازیل بانگکردووەتەوە پاش ئەوەی سیناتی بەرازیل بڕیارێـکی پەسەندکرد کە تیایدا کوشتنی بە کۆمەڵی ئەرمەنەکان، ئەوەی سەدەیەک لەمەوبەر لە سەردەمی ئیمپـراتۆریـیەتی عوسمانی ڕوویدا بە جینۆساید ناودێرکرد.

وەزارەتەکە شەوی دووشەممە گوتی حوسەین دیرۆز بۆ ڕاوێژکردن گەڕاوەتەوە ئەنکەرە لەسەر ئەوەی وەکو وەزارەتەکە دەڵێت " شێواندنی مێژوو لە لایەن بەرازیلەوە."

لە مانگی چواریش تورکیا باڵیۆزی خۆی بۆ ڤاتیکان بانگکردەوە، پاش ئەوەی پاپا گوتی کوشتنی ئەرمەنەکان جینۆساید بووە.

مێژووناسان مەزەندە دەکەن لە سەردەمی شەڕی جیهانی یەکدا نزیکەی 1.5 ملیۆن ئەرمەن بە دەستی تورکە عوسمانیـیەکان کوژرابن. ئەمەش بە بۆچوونی ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان یەکەم جینۆسایدی سەدەی بیست بووە.

تورکیاش لای خۆیەوە نکوڵی دەکات جینۆساید ڕووی دابێت و دەڵێت ژمارەکە کەمترە و ئەوانەشی کوژراون قوربانی شەڕی ناوخۆ و نائارامیـیەکانی ئەو سەردەمە بوون.

XS
SM
MD
LG