Accessibility links

ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ئاگربەست ڕێک‌دەکەون


وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت هێزەکانی لە دەوروبەری ناوچەی ناگۆرنۆ- کاراباخ پابەندی ئاگربەست دەبێت.

سەیران ئۆهانیان وەزیری بەرگی ئەرمینیا ئەویش ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی ئەفسەرانی باڵای لەشکری ئەرمینیا و ئازەربایجان لە مۆسکۆ لەسەر ئاگربەست ڕێکەوتن.

ئاگربەستەکە پاش نیوەڕۆی سێشەممە ڕاگەیەندرا لە دوای سێ ڕۆژ لە شەڕی قورسی نێوان لەشکری هەردوو وڵات لە نزیک ناوچەی ناگۆرنۆ- کاراباخ کە تیایدا تۆپ و ڕۆکێت بەکارهێنران.

ئەرمینیا شەوی سێشەممە گوتی هەتا ڕادەیەکی زۆر پابەندی ئاگربەستەکە بوون، هەرچەندە لە چەند شوێنێکەوە ئازەریـیەکان تۆپـیان هاویشتووە. ئازەربایجان لای خۆیەوە ڕەتی کردەوە تۆپبارانی کردبێت.

جێی ئاماژەیە شەممە و یەکشەممەی ڕابردوو خوێناویترین شەڕ و پـێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە ڕوویاندا لەوەتای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوانیان لە سـاڵی 1994 ، ئەوەی لە ئەنجامیدا ناوچەی ناگۆرنۆ- کاراباخ کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەرمینیاوە.

XS
SM
MD
LG