عه‌مران عومه‌ر، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی دهۆک ده‌ڵێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق خۆیان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کییان له وڵاته‌که‌دا دروست کردوه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی له وڵاتاندا تاووتوێی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده له عێراقدا باسی ناکه‌ن.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عومه‌ر باسیش له‌وه ده‌کات چۆن له ئێستادا لایه‌نه عێراقیه‌کان یه‌کتر قه‌بوڵ ناکه‌ن ، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر عێراقیه‌کان پره‌نسیپی یه‌کتر قه‌بوڵ کردنیان هه‌بێت ئه‌وا به‌شێکی زۆری قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که ده‌ڕه‌وێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.