سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتایی به سێهه‌م کۆنفرانسی خۆی هێنا پاش سێ ڕۆژی وتووێژی گه‌رم و گوڕ له‌سه‌ر ڕه‌وشی سه‌ندیکا له هه‌رێمه‌که‌دا و گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کانی لیژنه جیاجیاکانی ناو سه‌ندیکا.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ده‌ڵێت به‌داخه‌وه له سێهه‌م کۆنفرانسیشیدا سه‌ندیکا نه‌یتوانی ببێته ئه‌و چه‌تره‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی جیا له خۆی کۆبکاته‌وه و ئه‌گه‌ر پێشتر سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان تاکه شوێنێک بووبێت لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن تیایدا هاوبه‌ش بووبن به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌که‌وه ئه‌م کۆنگره‌یه بووه مایه‌ی دووله‌ت بوونی سه‌ندیکا.
له میانه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له کۆنفرانسی سه‌ندیکا ڕوویدا ڕێک ڕێکه‌وتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو نه‌ک خواستی ڕۆژنامه‌وانان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.