Accessibility links

ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د هه‌ردی باس له‌ ورده‌کاری هێرشه‌که‌ی سه‌ر ئاسۆسی برای ده‌کات

  • Haider Karim

ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس

ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس

ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ لایه‌ن که‌سێـکی نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای ڕاگه‌یاندنی ئاوێنه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌رده‌ڵان هه‌ردی له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت کاتێـک ئاسۆس شوێنی کاره‌که‌ی به‌جێهێشـتووه‌ و به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌که‌ی چووه‌‌، کوڕێـکی به‌ جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه‌ به‌دی کردووه‌ که‌ له‌ سوچێـکدا وه‌سـتابوو، له‌و ده‌مه‌ی ئاسۆس ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌ له‌ پـشته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌ کلکه‌ ده‌مانچه‌ بۆ چه‌ند جارێـک به‌ سه‌ریدا ده‌کێشێت‌. پاشـان دوو کوڕ په‌لاماره‌که‌یان دیوه‌ و که‌سه‌ هێرشبه‌ره‌که‌ ترساوه‌ و ڕایکردووه‌، دواتر دوو کوڕه‌که‌ هاتوون و یارمه‌تی ئاسۆسیان داوه‌ و بردوویانه‌ بۆ نه‌خۆشـخانه‌ و له‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ کراوه‌. ده‌شڵێت ئاسۆسی برای پـێی گوتووه‌ هێرشبه‌ره‌که‌ یه‌ک وشه‌ی له‌ ده‌م نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌رێ. ده‌شڵێت سه‌یر له‌وه‌دایه‌ که‌ جلوبه‌رگی ڕه‌شی له‌ به‌ردابووه‌ و ئۆتۆمبیلێـکی بێ ژماره‌ی جۆری BMW پـێ بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گومان ده‌کرێت کێ بووبێت یان کێ له‌ پـشـت ئه‌م هێرشه‌وه‌ بێت، ئه‌رده‌ڵان هه‌ردی ده‌ڵێت ئێمه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆر ناسراوین له‌ شـاری سلێمانی و خه‌ڵـکی ده‌زانن هه‌رگێز ئه‌وه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووین تاوه‌کو زوڵم له‌ خه‌ڵـک بکه‌ین و ئه‌وه‌نده‌ له‌ حزبێـکدا ده‌سـت‌ڕۆیشـتوو نه‌بووین تاوه‌کو غه‌در له‌ یه‌کێـک بکه‌ین و عه‌شـایه‌ریش نه‌بووین بۆ ئه‌وه‌ی بچین یه‌کێـک بکوژین و دوژمن بۆخۆمان دروست بکه‌ین، ئێدی کێ ده‌مێنێته‌وه‌؟. بۆیه‌ ته‌نها هه‌ر ئه‌و که‌سـانه‌ن که‌ دوو سێ مانگ پـێشـتر هێرشیان کرده‌ سه‌ر‌ ڕێبین هه‌ردی برای. ده‌شڵێت ئه‌مه‌ لێـکدانه‌وه‌ی منه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:56 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG