له وتوێژێکی کورت له‌گه‌ل هاوکارمان حه‌یده‌ر کریم، ئه‌رده‌لان هه‌ردی سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ری ئه‌نگلیزی زمانی کوردیش ئه‌سپێکت باسی چۆنێتی ده‌ستگیرکرانی براکه‌ی ڕێبین ھەردی ڕۆشنبیرو نووسه‌ر له ڕۆژی سێ شه‌ممه له شاری سلێمانی ده‌کات و ده‌ڵێت سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وا بڕیار بوو ڕێبین و ژماره‌یه‌ک له براده‌رانی بچنه به‌رده‌م دادگایی سلێمانی خۆنیشاندان بکه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌دژی سوتاندنی سه‌کۆی ئازادی خۆپـیشانده‌ران له ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌ڵام کا‌تێک ئه‌و خۆی به ته‌نیا به تاکسی ڕۆیشتبوو ده‌ستگیر کرا.
ئه‌و ده‌ڵێت گرتنی ڕێبین و که‌سا‌نی ئاشتیخوازی وه‌ک ئه‌و، ڕه‌وشه‌که توندتر ده‌کاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له ڕاگه‌یاندنێکدا به‌رپرسیارێتی گرتنی ڕێبین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حکومه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستا له کوردستان هه‌یه(خه‌ڵکی تێدا ده‌ستگیر ده‌کرێت) له هی زه‌مانی سه‌دام خه‌راپتره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.