جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، به‌سه‌ردانێک له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه و به‌رنامه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و کاربه‌ده‌ستانی مۆزه‌خانه‌ی هۆلۆکۆستدا کۆببێته‌وه.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا ئاراس عابد ئه‌کره‌م سه‌ردانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکاشی کرد و به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا کردووه و سه‌بره‌ت به ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه، له‌اونه زانیاریه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه و نه‌وه‌ی نوێ چ جۆره تێگه‌یشتنێکیان هه‌یه بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ڕه‌وشی ئه‌م شاره که له ساڵی 1988 دا فڕۆکه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن کیمیا بارانیان کرد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 24:53 خوله‌که.