بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و باسی ده‌ستگیرکردنی گوایه چوار تیرۆریستی سه‌ر به کۆمه‌ڵه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جمهوری ئیسلامی‌دا و به درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ و باسانه له لایه‌ن باڵه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه. هه‌مان ده‌نگ و باس له میدیاکانی بیانیش بڵاوبوونه‌وه. له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه ئه‌و ڕه‌خنه ده‌گیردرێت گوایه تا ئێستا هیچ ڕاگه‌یاندنێک له‌و باره‌یه‌وه به زمانی ئینگلیزی ده‌رنه‌چووه بۆ پۆچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگ و باسانه. ئارام موده‌ریسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕاستیه‌که‌ی، ئه‌وه شتێکی پێویسته ، ڕه‌نگه ئێمه له‌و باره‌یه‌وه که‌م کاریمان کردبێت، ده‌شڵێت من پێم وایه زۆر پێویست بوو بتوانین بێجگه له زمانی کوردی و فارسی به زمانه‌کانی تریش ڕه‌وایی و ده‌نگی خۆمان به جیهانی ده‌ره‌وه ڕابگه‌یه‌نین. من پێم وایه له‌و باره‌یه‌وه که‌م و کۆریه‌کی زۆر هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:53 خوله‌كه.