له ڕۆژی دووشه‌ممه دادگای باڵای عێراق له باره‌ی كێشه‌ی کورده فه‌یلیـیه‌کانه‌وه ، دانی به‌و تاوانانه ناوه وه‌کو ژینوساید و هه‌روه‌ها فه‌رمانی له سێداره‌دانی سێ له تاوانباره‌کان و بڕیاری زیندانیکردن به‌سه‌ر چه‌ندین له تاوانباره‌کانی تردا داوه.
ئارام گه‌ردی پاریزه‌ری ڕاوێژکار و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داکۆکیـکه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کورده فه‌یلیـیه‌کان له دادگای باڵای تاوانه‌کاندا له به‌غدا ، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ده‌رکردنی بڕیاری ژینوساید ناساندن وژینوسایدکردنی دۆسیه‌که، مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری خۆشحاڵیمان بوو، به‌ڵام بڕیاره‌کانی تر به‌رامبه‌ر به هه‌ندێ له تاوانباره‌کان به‌لای ئێمه‌وه سووک بوونه و نه‌ده‌بوایه ئه‌و نۆ که‌سانه‌ی تر به‌بێ تاوان دابنرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:53 خوله‌كه.