بڕیار وایه دادگای باڵای عیراق له ڕۆژی دووشه‌ممه دوایین بڕیاری خۆی له باره‌ی کێشه‌ی کورده فه‌یلیه‌کانه‌وه بدات. له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا له‌گه‌ڵ ئارام گه‌ردی پارێزه‌ری ڕاوێژکارو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داکۆکیکه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کورده فه‌یلیه‌کان له دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غدا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت نزیکه‌ی دوو ساڵه 43 دانیشتن ئه‌نجام دراون و له‌سه‌ر ئه‌نجام گشت ئه‌و قۆناغانه‌ی که پێویست بوون به دانیشتنی دادگایـیه‌کان به کۆتایی گه‌یشتوون. ده‌شڵێت ئێمه وه‌کو ده‌سته‌ی داکۆکیکار له قوربانیانی کورده فه‌یلیه‌کان، چاوه‌ڕوانی ده‌رکرنی بڕیاری به ژینو‌سایدکردنی ئه‌و تاوانه‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:28 خوله‌كه.