له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا نزیک به شاری سنه له ڕۆژهاڵاتی کوردستان چوار له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانیه‌وه کوژران. ئارام موده‌ریسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و په‌رپرسی کۆمیته‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌و چوار که‌سه که به داخه‌وه کوژران ، هه‌ر وه‌کو له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌شدا هاتووه، چوار که‌س بوون له ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیانی ئێمه و ماوه‌یه‌که که به شێوه‌یه‌کی سه‌ره ڕۆیانه و به بێ ئاگاداری ئۆرگانه‌کانی سه‌رووی خۆیان و له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌کانی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه چونه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئێمه زۆر هه‌وڵمان دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، بیانگێڕینه‌وه وه یاخود کونتروڵیان بکه‌ین که به داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین و توشی ئه‌و کاره‌ساته بوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.