هێزه‌کانی ئاسایشی له لیبیا و یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن له ته‌قه‌کردن له خۆپتیشـانده‌رانی دژی حکومه‌ت.
گه‌واهده‌ران و ڕاپـۆرته‌کانی میدیا له لیبیا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کردووه و به لانی که‌م 15 خۆپـیشـانده‌ریان کوشـتووه له شـاری بنغازی له که‌تێـکدا کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک بۆ پـرسه‌ی چالاکوانه کوژراوه‌کان کۆبووبوونه‌وه.
هه‌ندێـک له دانیشـتوان ده‌ڵێن سیره‌گر ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه دوای ئه‌وه‌ی ته‌عزێباره‌کان هه‌وڵیان دابوو بچنه ناو باڵه‌خانه‌یه‌کی له‌شـکر، وه ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌یان به کۆمه‌ڵ کوژی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
ڕۆژی شه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێتیان له وڵاته‌که بچڕاند.
له یه‌مه‌نیش کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـۆلیس ته‌قه‌ی له چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن کردووه ئه‌وانه‌ی ڕێـپـێوانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد له زانکۆی سه‌نعاوه به‌ره‌و ناوه‌ندی شـار و یه‌کێـک له خۆپـیشـانده‌رانیان کوشـتووه.
هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح به چه‌قۆ و دار هێرشیان کردۆته سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران و ئه‌وانیش له ڕێـگه‌ی هاویشتنی به‌رده‌وه وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه. وا بۆ 10 ڕۆژه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه له سه‌نعا ڕوویانداوه.