Accessibility links

ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو ڕێکدەکەون لەسەر ڕێگەگرتن لە بە قاچاغبردنی چەکی ئێرانی بۆ یەمەن


سکرتێری گشـتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەڵێت وڵاتانی عەرەبی کەنداو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێکەوتوون لەسەر بڵاوکردنەوەی هێزی گەڕۆکی دەریایی هاوبەش بە مەبەستی ڕێگەگرتن لەوەی ئێران چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی یەمەن بکات.

عەبدول لەتیف ئەلزەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەمەی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی ئەنجومەنەکە لە ڕیازی پایتەختی عەرەبسـتانی سعودیـیە کۆبووەوە.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە سعودیـیە و کوەیت و قەتەر و بەحرەین و ئیمارات و سەڵتەنەی عومان ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداون. لە ئێسـتادا ئەنجومەنەکە هاوپەیمانێتیـیەکی بە ڕێبەرایەتی سعودیـیە پـێکهێناوە کە شەڕی حوسیـیەکان و لایەنگرانیان لە یەمەن دەکەن، ئەوانەی پەیوەندیـیان بە ئێرانەوە هەیە.

XS
SM
MD
LG