ماوه‌یەک له‌مه‌و پێش هاووڵاتیەکی عه‌ربستان سعودی به ناوی عه‌لی مۆحه‌ممه‌د باقر ئه‌لنەمر که تاوانبار کراوه به ئاڵۆز کردنی ئاسایشی وڵات‌و ژێر پێنانی ئه‌مه‌گداری به پاڵشا‌و و به‌کار هێنانی بۆمبی به‌نزینی دژی گه‌شته ئه‌منیه‌کان له لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه به سزای سه‌ربرین و له خاج کێشان مه‌حکووم کراوه و دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌ش سزاکه‌ی په‌سه‌ند کردوە و مەترسی ئەوە دەکرێت کە حوکمەکەی بەرێوە بچێت.
زۆر له چاودیران ده‌پرسن عه‌ربستان سعودی که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له بازنه‌ی رئاڵ پولتیکدا داده‌رێژێت چۆن نیگه‌رانی رای هاوپەیمانه رۆژئاوایه‌کانی‌و هه‌روه‌ها رای گشتی جیهانی نیه‌و له ڵایێکی دیکه‌شه‌وه وڵاتانی روژئاوایی هاوپه‌یمانی عه‌ربستان چی ده‌توانن بکه‌ن که حوکمی ئاوا له‌و وڵاته به‌رێوه نه‌چێت؟
به‌رێز ره‌حمان جوانمه‌ردی، چاڵاکی مافی مرۆڤ دانیشتوی هوله‌ند له وتووێژ له گه‌ڵ ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که ئه‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که له زۆربەی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێسلام وه‌ک پاساوێک به‌کار دێت بۆ ئه‌وه ئه‌م وڵاتانه پرنسیبه‌کانی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ بخه‌نه ژێر پێ.