لیژنه‌ی داکۆکیکردن له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی که سه‌ر به سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پێنجه‌م ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکاریانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵی 2010 دا به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان کراون له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌نوه‌ر حسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌که ده‌ڵێت به به‌راورد له گه‌ڵ چوار ڕاپۆرتی پێشودا له شه‌ش مانگی ڕابردوودا پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌وانان زیادیان کردوه.
له لێداونه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، ئه‌نوه‌ر حسێن ده‌شڵێت له هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه خراپتر ڕفاندنی ڕۆژنامه‌وان (سه‌رده‌شت عوسمان) بوو له شاری هه‌ولێر و دواتر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسڵ.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له گه‌ڵ سه‌رۆکی لیژنه‌ی داکۆکیکردن له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:35 خوله‌كه.