ڕۆژنامه‌وان ئه‌نوه‌ر حسێن ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی نوێی لایه‌نی سه‌در بۆ پشتیوان کردنی کاندیدبوونه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری له ڕاستیدا هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان ئه‌نوه‌ر جسێن ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق وه‌ک چاره‌سه‌ر کردنێک بۆ قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که له‌به‌ردانه‌واندن بۆ یه‌کتر نه‌که‌ن ئه‌وا ده‌شێت سه‌ر له نوێ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بێت ، هه‌رچه‌نده به‌پێی ده‌ستور ڕێگه به هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه نه‌دراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.