ئه‌ندرۆ ئه‌پۆستۆلۆ شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆنی پایته‌خت ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یـیدا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دابه‌ش کردووه و بۆ هه‌ر به‌شێکیشی به که‌سێکی گرنگ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیدا داوه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌که بۆ بایه‌خدانی سه‌رۆک ئۆباما به سیاسه‌ته‌کانی به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێز ئه‌پۆستۆلۆ ده‌شڵێت نه‌بوونی سیاسه‌تێکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به کورد له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا شتێکی نوێ نییه و زۆرێک له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر وابوون و ده‌شڵێت ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه گۆڕانکاری له‌و سیاسه‌ته ده‌ره‌وه‌ییه‌دا بکرێت و سه‌ر له نوێ پێداچونه‌وه به ڕه‌هه‌نده‌کانیدا بکرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ ئه‌پۆستۆلۆ ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:50 خوله‌که.