به‌هاری عه‌ره‌ب ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه که خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه به‌کاری ده‌هێنن بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌کانیان بۆ گۆڕانکاریه‌کی بنچینه‌یی و ڕیشه‌یی له وڵاته‌کانیاندا.
ئاندریه بارتۆلی پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسن له ئه‌مریکا ده‌ڵێت له وڵاتێکی وه‌ک سوریادا هه‌موو شتێک ڕێی تێده‌چێت.
پرۆفیسۆر بارتۆلی ده‌شڵێت هیچ لایه‌نێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رژه‌وه‌ندی له ناسه‌قامگیرکردنی سوریادا نییه و هه‌روه‌ها ئه‌مریکاش ده‌که‌وێته ناو هه‌ڵوێستێکی دژواره‌وه ئه‌گه‌ر به هێزی سه‌ربازی ده‌ست وه‌ربداته ناو وڵاتێکی موسڵمانه‌وه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌فغانستان و عێراق و لیبیا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئاندریه بارتۆلی پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسندا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:54 خوله‌که.