کاربه‌ده‌ستانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ئه‌وه‌یان به گرنگ نه‌گرتوه که به ته‌واوی له ئه‌فغانستانێ بیکێشنه‌وه، به‌ڵام هێچ ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر وتووێژان بۆ مانه‌وه‌ی سه‌بازانی ئه‌مه‌ریکا له دوای ساڵی دابێت دابین نه‌کردوه.
وه‌ک په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مایکڵ بۆمه‌ن راپۆڕت ده‌کات کاربه‌ده‌ستانی بالای ئه‌مه‌ریکا له پێش کۆبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندکانی ده‌ره‌وه‌ی سنێتی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پێنج شه‌مه له پێش کۆمیته‌ی پێوه‌ندیکانی ده‌ره‌وه‌ی سنێت گه‌واهیان دا.
بوونی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستانێ بۆ ماوه‌ی 12 ساڵان یارمه‌تی به وه‌ده‌ست هێنانی چێ کردوه؟
به پێی نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستانێ James Dobbins ، ئه‌مه‌ریکا گه‌لێک ده‌ستکه‌وتی بوه.
دابینس:"ڕێژه‌ی مام ناوه‌ندی دڕێژایی ته‌مه‌ن له 44 بۆ 60 ساڵ به‌رز بۆته‌وه.
ئه‌فغانستان ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له جێهان له خراپترین ئاست دا بوه، ڕه‌نگ بێت 15 له سه‌د، ئه‌مڕۆ به 33 له سه‌د خوێنده‌واری به‌رز بۆته‌وه. له بوونی بنکه‌یه ته‌له‌ڤزیۆن که هی حکومه‌ت بوو بۆته زیاتر له 75، که نزیکه‌ی هه‌موویان سه‌ربه‌خۆن. له 40،000 ته‌له‌فۆن بۆ 18 ملیۆن ته‌له‌فۆن ڕۆیشتوه. ته‌له‌فۆنه‌کانی ده‌ستی که هه‌ر لێی نه‌بوو، بۆ ڕێژه‌ی 90 له سه‌د له وڵات‌دا زیادی کردوه. ئه‌مانه ده‌رئه‌نجامه‌کانی گه‌لێک به‌رچاون."
هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ بو مه‌شق پێ دیتنی هێزه‌کانی ئاسایش هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتووبوون، ئه‌مه‌ش به پێی کاربه‌ده‌ستی بالای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بۆ کاره‌کانی ئاسایشی ناوچه‌ی ئاسیا،Peter Lavoy ، پی تر لاڤۆی یه.
لاڤۆی:"ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌فغان له وێ کرداره‌کانی شه‌ڕ له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی قورس، ئه‌فغانێکان ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌پارێزن. و تالێبان ده‌بێت گوشاری سه‌ختدابن له به‌ر ئه‌و ڕاستی یه‌ی که ئه‌وان ناتوانن هێزه‌کانی له‌شکری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغان شکست بده‌ن."
چلۆن هێزه‌کانی ئه‌فغان ده‌توانن له سه‌ر پێی خۆیان ڕابوه‌ستن، ئه‌وه پرسیارێکی ئاشکرایه. ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه خه‌ریکه هه‌تا کۆتایی ساڵی دابێت هێزه‌کانی له ئه‌فغانستانێ بکێشێته‌وه. هه‌تا ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما و سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی له توانایاندا نه‌بوه له سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له دوای 2014ی زاینی ڕێک بکه‌ون. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا "بژاره‌ی سفر" یان وه‌لان ناوه، به ئه‌و مانایه که هیچ سه‌ربازێک نامێنێته‌وه ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان سه‌رنه‌که‌وتن، ئه‌مه‌ش به وته‌کانی جێمز دابینسه.
"هه‌ڵبه‌ت، به بێ ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به بوونی ئێمه له ئه‌فغانستانێ، ئێمه ناتوانین بمێنینه‌وه. به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان ئه‌وه نیه ک ئاکامی ئه‌م وتووێژانه ئه‌وه ده‌بن. ئه‌فغانێکان به ڕاستی پێویستیان به ئیمه‌یه بمێنینه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌فغانێکان ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریکا بمێنێته‌وه، و ئێمه به‌ڵێنیمان داوه که بمێنینه‌وه."
چه‌ندین قانووندانه‌ر جاڕزبوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌وه ده‌ربڕی که ده‌بێنن سه‌رۆک ئۆباما سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستانێ ڕوون نیه. سناتۆری پارتی کۆمار Bob Corker هێندێک له بۆچوونی و هه‌ڵوێستی سه‌رۆک کارزایی به باش ناوزه‌د نه‌کرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی پێدا که ئه‌فغانستان ساڵی دابێت ڕێبه‌رێکی نوێی ده‌بێت.
"ئه‌من داوا له ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌که‌م که له کارزایی بۆ ئه‌و لاتر بڕوانێت- ئه‌و له مانگی 4 دا ده‌ڕوات- چاو له به‌رژه‌وه‌ندێکانی نیشتمانی بکات، هێندێک بڕیاران به ڕوونی بدات و هێندێک ڕێبه‌ری جیهانی بنوێنێت."
سناتۆری دێمۆکڕات Robert Menendez مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئاوا پێش بینی ده‌کات:
"ئه‌مه‌ریکا پێویسته جارێکی دیکه ڕوونی بکاته‌وه ئێمه به‌ڵێندار به هاوکارێکی درێژ خایه‌ن له گه‌ڵ ئه‌فغانستانین. ته‌واو."
به‌ڵام ئه‌و سناتۆره کوتیشی که ئه‌وه سه‌رۆک کارزایی یه که بڕێار ده‌دات داخوا ئه‌و هاوکاری یه به کرده‌وه به جێ ده‌گه‌یه‌نێت، که بڵێت، "تۆپه‌که له نێو ده‌روازه‌ی خۆی دایه."