ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ، یه‌که‌م ڕۆژی ڕیفراندۆمه یه‌ک هه‌فته‌ییه‌که‌ی باشوری سودان بوو، که ئه‌م ده‌نگدانه ئاینده‌ی باشوری سودان دیار ده‌کات، یان ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ سوداندا ده‌مێنێته‌وه یانیش ده‌بێته نوێترین وڵاتی کیشوه‌ری ئافریکا.
عه‌مران عومه‌ر ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی دهۆک ده‌ڵێت له ده‌مێکدا په‌روه‌ردگار دان ده‌نێت به نه‌ته‌وه و ئایینی جودادا ، ئیدی چۆن ده‌بێت هه‌ندێک له زانایانی ئیسلامی دژی ئه‌م ڕیفراندۆمه بوه‌ستنه‌وه که جاره‌نوسی گه‌لێک له باشوری سودان دیارده‌کات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا خه‌رتوم یان پایته‌خته‌کانی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕێز له خواستی ده‌نگده‌رانی باشوری سودان ده‌گرن ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان دا له سودان ، به‌ڕێز عه‌مران ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌کیان ناچارن ڕێز له‌و بڕیاره‌ی خه‌ڵکی باشوری سودان بگرن ، چونکه بڕیاره‌که هه‌رچیه‌ک بێت پشتیوانییه‌کی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی و پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌ی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکاشی له پشته.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:50 خوله‌که.