له سه‌رو به‌ندی قه‌یرانی میسردا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی ناوبژیکردن پێکهێنرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کێشه‌ی سیاسی وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش پلان و به‌رنامه ڕێژی کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک تا میسر له‌و قه‌یرانه ده‌ربازبێت.
دکتۆر عه‌مر حه‌مزاوی ئه‌ندامێکی ئه‌و لیژنه‌ی ناوبژیکردنه‌یه و ده‌ڵێت حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشوی میسر ته‌گه‌ره‌ی بۆ کاره‌کانی لیژنه‌که دروست ده‌کرد ، چونکه بڕوای ته‌واویش هه‌بووه له‌و سه‌روه‌خته‌دا ڕووداوه‌کان میسر به‌ره‌و گۆرانێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌به‌ن و ئه‌و گۆڕانه‌ش له ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی موباره‌که‌وه ده‌ست پێده‌کات.
دکتۆر حه‌مزاوی ده‌شڵێت ، له‌م قۆناغه‌ی ئێستای وڵاته‌که‌یدا ، ئه‌رکی لیژنه‌که‌ی زیاتر بووه نه‌ک که‌متر بوبێته‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی لیژنه‌که بتوانێت ئه‌و دڵنیاییه لای میسریه‌کان دروست بکات که گۆڕانکارییه‌کان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌کان بۆ ئاینده‌ی میسر هاوته‌ریب ده‌بن له‌گه‌ڵ خواست و داواکانی وڵاتیانی میسریدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌مر حه‌مزاوی کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:43 خوله‌که.