ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌منستی ئهنترنشناڵ له ڕاپۆرتێکی پێنجشه‌ممه بڵاوی کردۆته‌وه په‌سنی ڕۆڵی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات له یارمه‌تیدانی پێکهێنانی ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین به‌رهه‌ڵستی له به‌رده‌م ڕژێمه چه‌وسێنه‌ره‌کان له‌وه‌تای کۆتایی شه‌ڕی سارد.
هه‌رچه‌نده ئه‌منستی هوشداری ده‌دات و ده‌ڵێت دیکتاتورهکانیش ده‌توانن ئه‌م تۆڕانه به‌کاربهێنن بۆ تێکشکاندنی شۆڕشه‌کان.
ڕاپۆرتی ئه‌منستی له‌مه‌ڕ باری مافه‌کانی مرۆڤ له ساڵی 2010 ده‌ڵێت هه‌وڵی حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای به‌کارهێنانی ئه‌نته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی مۆبایل بگیرێت به زیانیان گه‌ڕاوه له وڵاتانی وه‌ک تونس که له‌وه‌ی خۆنیشاندانی دژ به حکومه‌ت بوو به مایه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری وڵات.
ئه‌منستی ده‌ڵێت هێندێک له حکومه‌ته‌کان زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگایه‌ک بدۆزنه‌وه تا تکنۆلۆجیای تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی به دژی خه‌باتکاران به‌کاربهێنن، بۆ نمونه له وڵاتانی وه‌ک میسر و تونس، بڵاگ نووسه‌کان ده‌ستگیرکران.
ئه‌منستی داوای له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا کردووه پشتیوانی له چاکسازی سه‌رتانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا بکات به ڕێگای دابینکردنی پاره‌یه‌کی ته‌واو بۆ بودجه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ کاروباری نێونه‌ته‌ویی بۆ ساڵی دراوی داهاتوو.
ڕاپۆرتی ئه‌منستی هه‌روه‌ها باسی پێشێلکاریـیهکان، ئهشکهنهدان، و سنوردارکردنی ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕین له نزیکه‌ی 100 وڵات ده‌کات.