ئه‌منسـتی ئنته‌رناشـناڵ ده‌ڵێت به‌هێزترین حکومه‌ته‌کانی جیهان سه‌رنه‌که‌وتوون له لێـکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تیـیه ته‌نها ئه‌و کاتانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاریاندا بووه.
له ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌یدا ئه‌منسـتی که له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه باس له‌و بۆشـایـیه دادوه‌ریـیه ده‌کات و ده‌ڵێت له سـاڵی ڕابردوودا له ئه‌مه‌ریکای لاتین هه‌ندێـک به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌چوون هه‌بووه، له نێوانیان تاوانبارکردنی ڕێبه‌رانی ئه‌رجه‌نتین، پـیرۆ و ئۆرگوای بۆ تاوانی جۆراوجۆر، به‌ڵام ئه‌منسـتی ده‌ڵێت زۆر له وڵاته به‌هێزه‌کانی جیهان خۆیان له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌بینن، وه‌کو چین، ڕووسیا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که هیچ واژووی دادکای تاوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان نه‌کردووه، که به‌پـێی ئه‌وه دڵنیا ده‌کات هه‌ر تاوانێـک به‌پـێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر کوێی جیهان ده‌کرێت دادگایی بکرێت و سـزا بدرێت.
ڕێـکخراوه‌ی مافه‌کانی بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له 111 وڵات ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵـک دراوه و له 96 وڵاتیش ڕێـگه له ئازادی ڕاده‌ربڕین گیراوه.