Accessibility links

ئوردن بارەگای ئیخوان ئەلموسلمینی سەرەکی وڵاتەکەی دادەخات


هێزەکانی ئاسایشی ئوردن چوونەتە سەر بارەگای ئیخوان ئەلموسلمینی سەرەکی لە عەمـمانی پایتەخت و چۆڵیان کردووە و پاشان بە مۆمی سوور دەرگاکەیان داخستووە.

ئیخوان ئەلموسلیمینی ئوردن لە مانگی سێی ساڵی 2015 بوون بە دوو بەشەوە پاش ئەوەی ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە لەسەر ئەوەی ئایا وەکو بەشێـک لە ئیخوان موسلیمینی میسر بمێنـنەوە یان نا.

ئەو بەشەی پەیوەندی بە ئیخوانەکانی میسر بڕی، پارتێـکی نوێـیان دامەزراند بە هەمان ناو و ئێسـتا مۆڵەتی فەرمیـیان وەرگرتووە. بەڵام بەشەکەی دیکە کە هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوانیش پەیوەندیـیان بە ئیخوانەکانی میسرەوە بڕی مۆڵەتی نوێـیان وەرنەگرت.

دەسەڵاتدارانی ئوردن دەڵێن هەرچەندە ئەم گروپە ماوەیەکی باشیان لە بەردەمدا بوو تاوەکو خۆیان بکەن بە پارتێـکی یاسایی، بەڵام کاریان بۆ نەکرد، بۆیە بڕیاری داخستنی بارەگاکەیان درا.

بەڵام عەلی ئەبو سوکەر ئەندامی گروپە ئەو قسەیەی دەسەڵاتداران ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەم هەنگاوە مەرامی سیاسی لە پشـتەوەیە.

XS
SM
MD
LG