هیشتا شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووره‌کانی کوردستانی عێراق له نێوان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) به‌رده‌وامه و به‌پێی چاودێران زیانێکی زۆر له دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌که‌دا که‌وتووه.
ئه‌مجه‌د حوسه‌ین په‌ناهی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که تازه‌کی سه‌ردانی قه‌ندیل و ناوچه‌که‌ی کردووه و له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌راپای ناوچه‌که میلیتاریزه کراوه وه بۆ ماوه‌ی 20 رۆژه هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به چڕی تۆپبارانی ناوچه‌که ده‌که‌ن و هێزه‌کان به هێزی نوێ و چه‌کی نوێ ئاڵوگۆڕ کراون و ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوونی 10 له گه‌ریلاکانی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان ( پژاک ) ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی ئێرانی کوژراون و به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه هێزه‌کانی پـژاک توانیویانه به‌رگری له سنوور به‌زاندنه‌کانی هێزه‌کانی ئێرانی بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:56 خوله‌که.