Accessibility links

کوردێکی دانیشتوی ژاپۆن باسی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ ده‌کات

  • Motabar شێروانی

کوردێکی دانیشتوی ژاپۆن باسی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ ده‌کات

کوردێکی دانیشتوی ژاپۆن باسی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌که‌ ده‌کات

ئامیتیس مه‌حمودزاده‌ دانیشتوی شاری تۆکیۆ پایته‌ختی ژاپۆن له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی چه‌ندین جار بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز تۆکیۆی هه‌ژاند. ئامیتیس له‌سه‌ر کار بوو له‌ کاتی ئه‌م رووداوه‌دا و ده‌ڵێت خۆی له‌ ژێر مێزێک شاردبۆوه‌ و ده‌ستی به‌ پاڕانه‌وه‌ و دوعاکردن کردووه‌.

ئه‌و ده‌ڵێت هێزی بومه‌له‌رزه‌که‌ له‌ تۆکیۆ 5.9 له‌سه‌ر پێواری ریخته‌ر بوو. ده‌شڵێت بیناکانی تۆکیۆ باش سازکراوه‌ن بۆیه‌ له‌ ناو نه‌چوون هه‌رچه‌نده‌ له‌ به‌شه‌ کۆنه‌کانی شاره‌که‌ بیناکان ‌به‌ شێوه‌ی کۆن سازکراو‌ن زیان هاته‌ دی. ‌ وه‌ له‌به‌ر تێکچونی سیسته‌می شه‌مه‌نده‌فه‌ر و نه‌بوونی هاتوچۆی به‌ ئۆتۆمۆبێل، ئامیتیس سێ کاتژمێر به‌ پێ ڕۆیشتبوو تا گه‌ێشتبۆوه‌ ماڵه‌که‌ی خۆی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG