سەربازێکى عێراقى تەقە لە ژمارەیه‌ک سەربازى ئەمه‌ریکى له باشوری شـاری موسڵ ده‌کات و لە ئاکامدا 2 سەربازى ئەمه‌ریکى کوژران و یەکى دیکەش بریندار بوو. دواتریش ئه‌و سه‌ربازه عێراقیـیه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانه‌وه کوژرا.
عەقید روکن هانى فەرماندەى عەمەلیاتى فرقەى سێى سوپاى عیراق هەواڵەکەى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا پشتڕاست کردەوە و گوتى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ شه‌ممه لە سەربازگه‌ى غەزلانى له باشورى شـاری موسڵ و لەو کاتەى تیمێکى هێزەکانى ئەمه‌ریکا مەشق و راهێنانیان بە فه‌وجێـکی سه‌ر به فیرقه‌ی 3 ده‌کرد، سه‌ربازێـکی عه‌ره‌ب به چه‌که‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کرد و له سه‌ره‌تادا هه‌رسێـکیان برینداربوون، به‌ڵام دوای که‌مێـک و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه دووانیان گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی هه‌ر له کاتی ته‌قه‌کردنه‌که‌دا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و سه‌ربازه عێراقیه‌یان کوشت.
ئه‌و سه‌رچاوه عێراقیـیه گوتیشی هه‌ر دوای ڕووداوه‌که پـرۆسه‌ی مه‌شقپـێـکردنی سه‌ربازه‌کان ڕاگیرا و لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکی – عێراقیش پـێـکهێنرا بۆ زانینی هۆکاری ته‌قه‌کردنه‌که و ئه‌و ده‌سته‌ی که‌وا له پـشت ئه‌و سه‌ربازه‌دا هه‌بووه.
شـایانی گوتنه له سـاڵی 2010 ش حاڵه‌تێـکی له‌م شێوه‌یه هه‌ر له موسڵ ڕوویدابوو که‌وا 2 سه‌ربازی عێراقی به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکیـیان کوشت و 3 ی دیکه‌شـیان بریندارکرد.