پارێزگارى موسڵ ئەسیل نوجەیفى دژى دامەزراندنى پارێزگایەکى تایبەتە بۆ مەسیحیـیەکان لە دەشتایی پارێزگاى موسڵ. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه نوجەیفى رایگەیاند دامەزراندنى ئەو پارێزگایە مەحاڵە و خزمەت بە مەسیحیـیەکان ناکات. ئەم لێدوانە بەرپرسانى مەسیحى نیگەران کردووە.
سەعه‌د تانیوس نوێنەرى لیستى عەشتارى مەسیحى لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسل بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت پارێزگار ناتوانێت ببێتە رێگر لە بەردەم پرۆژەکەمان و دەشڵێت ئەگەر بەربەستێکى وا دروست بوو ئەوا ئێمە پەنا دەبەینە بەر هێزە نێونەتەوەییەکان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.