16 رۆژ بەر لە ئەمڕۆ دوو پێشمەرگەى لیواى 8ى سەر بە وەزارەتى پـێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو کاتەى بە هەڵە لە نزیک خاڵى سنوورى ڕەبیعەى سەر بە پارێزگاى موسڵ دەچنە ناو خاکى سوریا لە لایەن هێزێکى تایبەتى سوریاوە دەستگیر دەکرێن و تاوەکو ئەمڕۆش سەرەڕاى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و له ڕێگاى حکومەتى ناوەندى لە بەغدا و مانگى سوورى عێراقى و تەنانەت نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئەو دوو پـێشمەرگەیە ئازاد نەکراون و چارەنوسیشیان نادیارە.
لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا ژەنەراڵ جەبار یارەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پـێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت بە پـێى دوایـین زانیارى ئەو دوو پێشمەرگەیە لە شارى قامشلۆوە بۆ دیمەشقى پایتەخت گواستراونەتەوە و دەشڵێت سەرجەم ئەو هەوڵانەى کە تاوەکو ئێستا دروان هیچ ئاکامیان نەبووە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات ئەو ڕەوشە ئاڵۆزە و هەلومەرجەى ئێستاى سوریا هەوڵەکانى ئێمەى بۆ ئازادکردنى ئەو دوو پـێشمەرگەیەى ئاستەم کردووە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 4:14 خولهكه.