Accessibility links

ئه‌ندامی لیستی عێراقیه‌ ده‌ڵێن به‌شـداری له‌ حکومه‌تێـکدا ناکه‌ن مالیکی سه‌رۆکایه‌تی بکات

  • Amir Goran

ئه‌ندامی لیستی عێراقیه‌ ده‌ڵێن به‌شـداری له‌ حکومه‌تێـکدا ناکه‌ن مالیکی سه‌رۆکایه‌تی بکات

ئه‌ندامی لیستی عێراقیه‌ ده‌ڵێن به‌شـداری له‌ حکومه‌تێـکدا ناکه‌ن مالیکی سه‌رۆکایه‌تی بکات

لە کاردانەوەیه‌کدا له‌ به‌رامبه‌ر کاندیدکردنی نورى ئەلمالیکى بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیران لە لایەن سەدریەکانه‌وه‌ که‌ مالیکی شانسێـکی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ کورده‌کانیش پـشـتیوانی لێبکه‌ن. ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى نەینه‌وا به‌ توندی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر مالیکی و پـێـی‌وایه‌ بەردەوامبوونى مالیکى لە حوکمکردن دەبێتە هۆى خولقاندنى دکتاتۆریەت و دیموکراسىه‌ت شـکست بهێنێت.

لەم بارەیەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا ئەرکان ئەرشەد زێبارى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر لیستى ئەلعێراقیە دەڵێت لێدوانەکەى ئەلنوجەیفى هەڵوێستى سەرجەم ئەندامانى لیستى عێراقیەیه‌ و هۆکارەکەشى بۆ تاک لایه‌نانە لە حوکم و چەندین هۆکارى تر دەگەرێنێتەوە. دەشڵێت لیستى عێراقیە بە هیچ شێوەیه‌ک بەژدارى لەو حکومەتەدا ناکات مالیکى سەرۆکایەتى بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG