Accessibility links

تێرۆرستێکى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى لە موسڵ دەکوژرێت

  • Amir Goran

تێرۆرستێکى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى لە موسڵ دەکوژرێت

تێرۆرستێکى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى لە موسڵ دەکوژرێت

تێرۆرستێکى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى لە موسڵ دەکوژرێت

تێرۆرستێکى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى لە موسڵ دەکوژرێت

بەرپرسێکى رێکخراوى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى بە ناوى موحسین مەحمود موفتى لەگەڵ دوو لە پاسەوانانى تایبەتى لە ڕۆژئاواى موسڵ کە لە دەروازەى ڕەبیعەى سەر سنوورى سوریاوە هاتبووە ناو خاکى عێراق و دواى ڕووبەڕووبوونەوەیه‌ک لەگەڵ هێزێکى ئاسایشى عێراقى لە ناوچەى ڕەبیعە کوژران و 3 لە پاسەوانانیشى دەستگیرکران.

موقەدەم جاسم ئەلحەیالى لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى ڕەبیعە هەواڵى کوشتنى ئەو بەرپرسەى رێکخراوى ئەلقاعیدە بەڕەگەز سعودى بۆ دەنگى ئەمریکا پشت‌ڕاست کرد و هۆشدارى گەڕانەوەى توندوتیژی بۆ ناوچه‌که‌ کردەوە، بە تایبەتى دوای هاتنە ناوەوەى تێرۆرستان لە سوریاوە بۆ ناو خاکى عێراق. ناوبراو پێشى وایە ناکۆکیـیە سیاسیەکان لە عێراق ڕێگاى بۆ دروستبوونى پشێوى ئاسایشى خۆشکردووە.

لە ڕووداوێکى تریشدا سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ دەستگیرکردنى 25 داواکراوى بە پێى ماددەى چوارى تێرۆر لە چەند هەڵمەتێکى پشکنیندا لە ڕۆژهەلاتى موسڵ راگەیاند.

هاوکات سەکردایەتى عەمەلیات و پۆلیسى موسڵ پاش ڕووداوەکانى بەغدا و لە ترسى ڕووداوى هاوشێوە تەواوى هێزەکانى خۆیان له‌ شـاره‌که‌ خستۆتە ئامادەباشیـیه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:39 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG