بزوتنەوەى داد و چاکسازى داوا لە لیستى عێراقیـیە دەکات کەوا لە حکومەت بێتە دەرەوە و ببێتە هێزێکى ئۆپۆزسیۆن و چاودێرى کارەکانى حکومەت بکات.
عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەمیندارى گشتى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بەیاننامەیهکدا کە کۆپـیـیەکى بۆ دەنگى ئەمهریکا نێردراوە دەڵێت تاکە ڕێگه چارە بۆ ڕزگاربوونى عێراق لە قەیرانى ئێستا ئەوەیە کە لیستى عێراقیـیە ببێتە هێزێکى ئۆپۆزسیۆنى کاریگەر بەسەر حکومەتدا کە لە مێژوى عێراق ئەمە ڕووی نەداوە.
عەبدوڵڵا جبورى گوتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لەم بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت ئەگەر لیستى عێراقیـیە ئەو هەنگاوە نەهاوێژێت ئەوا بزوتنەوەکەیان کە بەشێکى لیستى عێراقیـیە پـێکدەهێنێت ئەوا لەو لیستە دێتە دەرەوە ئاشکراشى دەکات کەوا ئەگەر قەیرانەکانى عێراق بەم شێوەیەى ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا دور نیـیە جەنگى تایفى نێوان شیعە و سووننە رووبدات.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:25 خولهكه.