پاش بێ ئومێدبوونیان لە حکومەتى ناوخۆیى موسڵ و بەغدا ئێزیدیـیەکان لە سنوورى پارێزگاى موسڵ و دهۆک کە ژمارەیان زیاتر لە نیو ملیۆن کەس دەبێت، چاوهڕوانن لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە وا بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوو پـێکبهێنرێت پـۆستى وەزارەتێک و ژمارەیهک بەڕێوبەرى گشتى و پۆستى تریان بدرێتێ.
عیدۆ بابا شێخ راوێژکارى پـێشووى سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ئێزیدیەکان بۆ دەنگى ئەمهریکا دەڵێت هیچ بەڵێنێکمان پێ نەدراوە بۆ پـێدانى پـۆستێکى وەزارى، بەڵام دەڵێت ئێمە باوەڕدەکەین کەوا ئێزیدیەکان لە کابینەى داهاتوو بێبەش نەکرێن. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا ئێزیدیەکان لە هەردوو حکومەتى هەرێم و ناوەند لە بەغدا بەش خوراوبوون و بەپێى خواست و ژمارەیان مافەکانیان پێنەدراوە.
لاى خۆشیەوە خدر دومللى رۆژنامەوانى ئێزیدى لەو باوەڕەدایە کە لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانیـیەوە سەرۆکایەتى دەکرێـت، شوێنى ئێزیدیەکانى تیایدا بکرێتەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:49 خولهكه.