پـێکهاتەى شەبەک لە پارێزگاى موسڵ کە زۆربەیان لە ئاینزاى شیعەن دژى سەندنەوەى متمانەن لە نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق و تەواوى پاڵپشتى خۆیان بۆ حکومەتەکەى مالیکى دووپات دەکەنەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە میانەى کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا لە لایەن حونەین قەددۆ سەرۆکى گردبوونەوەى شەبەکى دیموکراتى خوێنرایەوە، تیایدا هات وەرگرتنەوەى متمانە لە مالیکى کارەساتى گەورەى لێدەکەوێتەوە و بەکارێکى ژیرانهی نازانێت. دەشڵێت ئەگەر بێت و ئەو کارە بکرێت، ئەوا پێویستە متمانە لە هەر یەکە لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکى پەرلەمانیش بسەندرێتەوە.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:38 خولهكه.