Accessibility links

دکتۆر محەمەد ئیحسان دەڵێت جێگیرکردنى هێزى نێونەتەوەیى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەرکەوتوو نابێت

  • Amir Goran

هەر یەکە لە کورد و تورکمان و مەسیحى و ئێزیدى داوایان لە جۆ بایدن جێگرى سەرۆکى وڵاته‌ یەکگرتووەکانى ئەمه‌ریکا کردووە کەوا لە دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمه‌ریکا و لە جیاتى ئەو هێزە هێزى نێونەتەوەیى سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ناوچانەى کێشەیان لەسەرە جێگیر بکرێن.

عادل بەروارى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراقى بۆ کاروباری هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانى ڕایگەیاند کەوا بۆ ئەو مەبەستە ئەوان لەگەڵ حکومەتى عێراق و لایەنە سیاسیـیەکان لە وتووێژدان، بەڵام ئەم داواکاریـیە لە ئێستادا لە نێوان قبوڵکردن و ڕەتکردنەوەدایە و لێکدانەوەى جۆراو جۆرى لێ کەوتۆتەوە.

ئەبلەحد ئەفرام ئەمیندارى گشتى پارتى کلدانى بە دەنگى ئەمه‌ریکاى گوت چەند لایەنێکى مەسیحى ئەو داوایەیان لە جۆ بایدن کردبوو لە دوایـین سەردانیدا بۆ عێراق، بەڵام ئەوە بۆچوونى هەموو مەسیحیەکان نیـیە چونکە بە بڕواى ئەو جێگیرکردنى ئەو هێزە کێشەکانى مەسیحى چارەسەر ناکات.

دکتۆر محەمەد ئیحسان دەڵێت جێگیرکردنى هێزى نێونەتەوەیى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەرکەوتوو نابێت

دکتۆر محەمەد ئیحسان دەڵێت جێگیرکردنى هێزى نێونەتەوەیى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەرکەوتوو نابێت

دکتۆر محەمەد ئیحسان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا بە دەنگى ئەمه‌ریکاى گوت لە کەشێکى ئەوهادا جێگیرکردنى ئەو هێزە لەو ناوچانە ناتوانێت کار بکات و سەرکەوتوش نابێت دەشڵێت باشترین رێگه‌چارە بۆ پاراستنى ئەو ناوچانە دواى نەمانى هێزەکانى ئەمه‌ریکا پـێکهێنانى هێزى هاوبەشى کوردى و سوپاى عێراق و لەشکرى ئەمه‌ریکایە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG