جەنەراڵ مەهدى غەڕڕاوى فەرماندەى فرقەى سێى پۆلیسى نیشتیمانى لە موسڵ لە کۆنگرەیکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پاش کوژرانى والى موسڵى ڕێکخراوى ئەلقاعیدە و دەستگیرکردنى سەرجەم بەرپرسانى دارایى و کارگێڕى رێکخراوەکە لە ماوەى یەک مانگى رابردوودا لە سنوورى پارێزگاى موسڵ، تواناى ئەو رێکخراوە گەیشتۆتە نزمترین ئاست هەم لە ڕووى دارایى و چەک و ڕێبەرایەتى کردنیشەوە. ناوبراو ڕووداوەکانى سوریاى بە ئەگەرێکى تر‌ى لاوازبوونى تواناى ئەو ڕێکخراوە زانى و گوتى هه‌تا پـێش ڕووداوەکانى سوریا، کۆمەکى ڕێـکخراوی ئەلقاعیدە و گرووپه‌کانی تێرۆرستی لە لایەن موخابەراتى سوریاوە بووه، به‌ڵام ئێسـتا سوریا ئه‌و ڕۆڵه‌ی نه‌ماوه، بۆیه ڕێـکخراوه‌که به‌ره‌و نه‌مان هه‌نگاو ده‌نێت.
موقەده‌م عەییان غەرباوى گوتەبێژى پۆلیسى نیشتیمانى موسڵ بە دەنگى ئەمه‌ریکاى گوت لە ماوەى یەک مانگى ڕابردوودا 14 چەکدار لە ئەنجامى 5 شەرو پێکداداندا کوژراون و هه‌روه‌ها زیاتر لە 168 ئەندامى ڕێکخراوى ئەلقاعیدە و گروپەکانى تر‌ى چەکدارى دەستگیرکراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:58 خوله‌كه.