Accessibility links

خه‌ڵکی ته‌له‌عفه‌ر له‌ ده‌ست نەبوونى پرۆژەکانى خزمەتگوزاری دەناڵێنن

  • Amir Goran

خه‌ڵکی ته‌له‌عفه‌ر له‌ ده‌ست نەبوونى پرۆژەکانى خزمەتگوزاری دەناڵێنن

خه‌ڵکی ته‌له‌عفه‌ر له‌ ده‌ست نەبوونى پرۆژەکانى خزمەتگوزاری دەناڵێنن

ئەگەر بارودۆخ وا بچێت ئەگەرى هەیە تیشکى ئاگرەکانى تونس و میسر عێراقیش بگرێتەوە .. تەلەعفەر کە گەورەترین قەزایە لەسەر ئاستى عێراق و خۆى لە پـێکهاتەکانى عەرەبى شیعە و سووننە و تورکمان و کورد دەبینێتەوە و بە عێراقى بچوک ناسراوە، دانیشتوانى لەدەست نەبوونى پرۆژەکانى خزمەتگوزاریـیه‌کان دەناڵێنن. بۆیە دواى ئەوەى پێش چەند رۆژێکه‌ ژمارەیه‌ک کەسایەتى عەشایرى و سەرۆک هۆز و نوێنەرى خێڵەکان سەردانى ئەنجومەنى قەزاکەیان کرد و داواى پـرۆژه‌ی خزمەتگوزاریان کرد، بۆیه‌ لە ئێستادا ئامادەکارى دەکرێت بۆ ئەنجامدانى خۆپـیشاندانێکى جەماوەرى سەرتاسەرى .

مەحەمەد سادق ئەندامى کورد لە ئەنجومەنى قەزاى تەلەعفەر بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت نەک تەنها هاوڵاتیان بەڵکو ئەنجومەنى قەزا و حکومەتى خۆجێـیش بەشدارى خۆپـیشاندانەکە دەکه‌ن.

لە پرسیارێکیش ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکران چ جۆرە رێوشوێنى تر دەگرنەبەر؟ مەحەمەد سادق گوتی ئەو کاته‌ مانگرتنى سەرتاسەرى رادەگەیه‌نین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG