Accessibility links

کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق سـکاڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موسڵ تۆمارده‌کات

  • Amir Goran

نوێنەرانى کورد لە پەرلەمانى عیراق سکاڵا لەسەر حکومەتى ناوخۆیى موسڵ تۆمار دەکەن، ئەویش بەهۆى بێبەشکردنى ناوچە کوردیـیەکانى سەر بە پارێزگاى موسڵ لە بەشە بودجەى ئەو شارەوه‌ لە لایەن حکومەتى ناوخۆیى موسڵەوە .

مەحما خەلیل ئەندامى پەرلەمانى عیراق لەسه‌ر لیستى هاوپەیمانى کوردستانی لەو بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا گوتى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بە نەفەسێکى شۆڤینى مامەڵەى لەگەڵ بودجەکە کردووە و ئەو 16 یەکە ئیداریەى کە زۆرینەی کوردن چەندین ساڵە لە بەشە بودجەى ئەو پارێزگایە و پرۆژەکانى خزمەتگوزارى بێبەشکراون، بۆیە سکاڵامان لەسەر حکومەتى ئەو شارە لە سەرۆکایەتى پەرلەمان و لیژنەى دارایى تۆمار کردووە دەشڵێت ئەگەر پـێویست بکات لە دادگای باڵاش سکاڵا تۆماردەکەین.

لاى خۆیەوە قەحتان سامى گوتەبێژى پارێزگاى موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا گوتى بێبەشبوونى ناوچە کوردیـیەکان لە بەشە بودجە و پرۆژەکان پەیوەندى هه‌یه‌ بە کێشە ئیداریـیەکان و بایکۆتکردنى ئەنجومەنى پارێزگاوەیه‌ لە لایەن لیستى برایەتیـیەوە. گوتیشی ئەوان چەندین جار بوونەتە ڕێگر لە بەردەم حکومەتى موسڵ لە گەیاندنى پرۆژە بۆ ئەو ناوچانە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:44 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG