Accessibility links

بزوتنەوەى داد و چاکسازى دژایەتى خۆى بۆ ماددەى 140 و پێشمەرگە دووپات‌دەکاتەوە

  • Amir Goran

هاوکاتى گەڕانەوەى ئەندامانى لیستى برایەتى نەینه‌وا بە شێوەیه‌کى فه‌رمی بۆ ناو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ ئەندامانى لیستى حەدبا لە باڵى بزوتنەوەى داد و چاکسازى دووبارە دژایەتى خۆیان بۆ ماددەى 140 ى دەستور و بوونى پـێشمەرگە لەو پارێزگایە دووپاتکردەوە.

لە کۆنگرەیکى رۆژنامەوانیدا عەبدولرەحیم شەمەرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و سەرکردە لە لیستى بزوتنەوەى داد و چاکسازى مەرجەکانى بزوتنەوەکەى بە بۆنەى گەڕاندنەوەى برایەتى بۆ ئەنجومەن راگەیاند کە پێداگرى لەسەر بڕیارەکەى ئەنجومەنى پارێزگا لە بارەى ڕەتکردنەوەى ماددەى 140 دەکاتەوە، هەروەها گوتى هیچ بەشێکى موسڵ ئەو ماددەیە نایگرێتەوە.

لە بەیاننامەیه‌کى هەمان بزوتنەوەدا هاتووە کەوا ئەوان هیچ ئاگادارى شێوازى گەڕاندنەوەى ئەندامانى برایەتى نەبوون و ئاماژە بەوەش دەکات ئەوە بە بێ پرس و ڕاى ئەوان بووە.

لاى خۆشیەوە نەدیمە کچان ئەندامى لیستى برایەتى بە دەنگى ئەمه‌ریکاى گوت ئەو هەڵوێستە توندەى بەشێک لە ئەندامانى حەدبا کاریگەرى نابێت لەسەر خەباتکردنى لیستەکەیان و داواش دەکات ئەنجومەنى پارێزگا نەکرێتە میمبەرێکى سیاسى.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

ڕاوبۆچوونه‌کان نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG