Accessibility links

مالیکى لە سەردانه‌که‌یدا بۆ موسڵ بەڵێنى ده‌رکردنی پێشمەرگەی له‌و شـاره‌ داوه‌

  • Amir Goran

چەند بەرپرسێکى عەرەب و شەبەک لە پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا ئاشکراى دەکەن کەوا نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لە دواى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران زنجیرەیەک کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکه‌ و کەسایەتى عەشائیرى ئەنجام داوە و ڕەزامەندى دەربڕیوە لە دەرکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشى کوردى لە سنوورى ئەو پارێزگایە و دەشڵێن لە ئێستادا ئەوان چاوەڕوانى بەڵێنەکەى مالیکی دەکەن.

محەمەد ئیبراهیم وتەبێژى گردبوونەوەى شەبەکى دیموکراتى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت لە نێو ئه‌و داواکاریـیه‌ گرنگانه‌ی خستوویانه‌ته‌ به‌ره‌ده‌م مالیکی هێنانە دەرەوەى ناوچەکانى موسڵ بووه‌ لە ژێر دەست هێزەکانى ئاسایشى کوردى، وه‌ مالیکیش بەڵێنى جێبەجێکردنى داواکاریەکانى دا.

یەحیا عەبد مەحجوب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بە هەمان شێوە بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا ئاشکراى دەکات کەوا مالیکیـیان لە زۆربەى کێشەکانى ئەو پارێزگایە ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌ و ئێستا ئه‌وان له‌ چاوەڕوانى جێبه‌جێـکردنی بەڵێنەکانین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:02 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG