ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ له لێدوانیكی تایبه‌تدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له كاتی سه‌ردانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بۆ به‌غدا هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نه‌كان بهێنێت ئه‌وانیان هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دروستبكه‌ن هه‌تا ده‌گاته ئاستی شه‌ڕی چه‌كداری و دروستكردنی كێشه‌ی زیاتری ئیداری له نێوان موسڵ و هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی هه‌ر ئه‌و پلانه‌ش وای لێـکردووه به په‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبـبێته‌وه و له‌و پلانه ئاگاداری بكاته‌وه. پارێزگاری موسڵ گوتیشی ئه‌و لایه‌نانه ده‌ناسێت، به‌ڵام له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا نایه‌وێت ناوی لایه‌نه‌كان بهێنێت.
لای خۆشیـیه‌وه. مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پارێزگای موسڵ له لێدوانیكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بوونی ئه‌و جۆره پلانه له دژی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاست کرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنامه‌یه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:56 خوله‌كه.