Accessibility links

په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ک بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارده‌ی خۆکوشتن له‌ موسڵ پـێـکده‌هێنێت

  • Amir Goran

لە بارەى دیاردەى خۆکوشتن لە شارى موسڵ، پەرلەمانى عێراق دێتە دەنگ و لیژنەیه‌کی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوه‌.

بە مەبەستى لێکۆڵینەوە لە هۆکارى و دۆزینەوەى رێگاچارەیه‌ک بۆ دیاردەى خۆکوشتن لە پارێزگاى موسڵ ژمارەیه‌ک ئەندام پەرلەمان عێراق دواى ئەنجامدانى زنجیرەیه‌ک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و پارێزگار و ئەنجومەنى پارێزگا، لیژنەیه‌ک پێک‌دەهێنن و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە دەدەنە پەرلەمان.

ڕۆژنامەوان دلۆڤان بەروارى بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا باس لە هۆکارەکانى خۆکوشتن دەکات کە پێى وایە بارى کۆمەڵایەتى و ئەو زوڵم و ستەمەى کە لە ژن دەکرێن و بارى ئابورى هۆکارى سەرەکى ئەو دیاردەیەن.

نەدیمە کچان، چالاکوانى بوارى ژنان بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا بە هەمان شێوە باس لە هۆکارەکانى دەکات و پێى وایە دیاردەکە گەیشتۆتە ئاستێکى مەترسیدار. ناوبراو ئۆبالى چارەسەرنەبوونى دیاردەکەش دەخاتە ئەستۆى پەرلەمان و حکومەت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG