Accessibility links

18 پارتى سیاسى لە موسڵ داواى داخستنی باڵیۆزخانەى ئێران له‌ عێراق ده‌که‌ن

دەستێوەردانى ئێران لە کاروبارى عێراق بە تایبەتیش دوایین لێدوانى قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێرانى کە گوتبوى تاران دەتوانێت بە ئاسانى دەست بگرێت بەسەر سیاسەتدا لە باشورى لوبنان و عێراق و ئەو دوو وڵاتە بخاتە ژێر ڕکێفى خۆیەوە، کاردانەوەى توندى لێ که‌وتۆته‌وه‌ و لە بەیاننامەیه‌کدا کە 18 پارت و لایەنى سیاسى لە موسڵ دەریانکرد بە توندى ئەو دەستێوەردانەى ئێران رەت‌دەکەنەوە و داوا لە حکومەتى عیراق دەکەن کەوا بە زووترین کات هەڵوێست لە بەرامبەر ئەو دەستێوەردانە دەربڕێت و باڵیۆزخانەى ئێران لە بەغدا دابخات و پەیوەندیـیە بازرگانى و دیپـلۆماسیـیەکان لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت.

لە لایەکى ترەوە بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە موسڵ بە ڕێگاى بڵاوکردنەوەى پۆستەر و بڵاوکراوە هەڵمەتێکى فراوانى لە سەرانسەرى موسڵ دەستپـێکرد بۆ بایکۆتکردنى کڕینى هەموو کەلەوپەل و کاڵایەکى ئێرانى.

عەبدوڵڵا جبورى گوتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمه‌ریکا دەڵێت ئەو لێدوانەى قاسم سوله‌یمانى چاوەڕوانکراو بوو، چونکە ئێران خۆى بە خاوەنى عێراق دەزانێت و ئەوە ڕاستیشە کە خاوەنى عێراقە چونکە هەموو بڕیارەکانى حکومەتى عێراق لە ئێرانەوە دەردەچن نەک لە بەغدا ناوبراو هەڕەشەى ئەوەش دەکات ئەگەر حکومەتى عێراق نەیەتە دەنگ و پەیوەندیە بازرگانیـیەکانى لەگەڵ ئێران نەپچرێنێت ئەوا ئێمە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتى عێراق دەپچڕێنین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG