دواى 3 ساڵ لە دابڕان و بایکۆتکردنى ئەو شارە ئەمڕۆ ئەندامانى لیستى برایەتى نەینهواى کوردەکان گەڕانەوە ناو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ.
لە کۆنگرەیهکى رۆژنامەوانیدا ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ بە ڕەسمى گەڕانەوەى ئەندامانى لیستى برایەتى نەینهوا بۆ ناو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگا و کۆتایىهاتنى کێشە درێژخانەکەى نێوان ئەو دوو لایەنەى ڕاگەیاند و گوتى بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ هێز و لایەنێک تەنها بە خۆمان لەسەر مێزى گفتوگۆ و دانیشتین کۆتایـیمان بە کێشەکان هێنا .
دەرمان خەتارى وتەبێژى لیستى برایەتى نەینهوا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمهریکا، ههواڵی گەرانەوەیان بۆ ناو هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگای پشتڕاست کردەوە و ڕاگەیاند کهوا لەگەڵ لیستى حەدبا رێکەوتوون و خاڵە ناکۆکەکانى نێوانیان وەکو پرسى مادەى 140 و پێشمەرگە و سنوورى ئیدارى شارەکە بۆ بەغدا و هەرێم جێبهێلن.
هەروەها گوتیشى رێکەوتنەکە لەسەر پـێدانى پـۆستەکانى جێگرى پارێزگار و جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و سەرۆکى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى موسڵ و هەروەها سەرۆکایەتیکردنى ژمارەیهک لیژنە لە ئەنجومەنى پارێزگادا بە لیستى برایەتى بدرێن.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 3:24 خولهكه.