Accessibility links

لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراقى لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەى بەرپرسانى وڵاته‌که‌ دەکات

  • Amir Goran

لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراقى لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەى بەرپرسانى وڵاته‌که‌ دەکات

لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراقى لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەى بەرپرسانى وڵاته‌که‌ دەکات

بە هەزاران کەس لە دواى رووخاندنى ڕژێمى عێراق بە بڕوانامەى ساختە پۆستى باڵایان لە ناو حکومەتى عێراقدا بەدەستهێنا کە ژمارەیه‌ک ئەندام پەرلەمان و وەزیر و بریکارى وەزیر و بەڕێوبەرى گشتى لە نێویاندا هەن.

هەرچەندە لە ماوەکانى ڕابردوو ژمارەیه‌ک بەپرس بەو هۆیەوە لە پۆستەکانیان دورخرانەوە بەڵام هێشتا ژمارەیه‌کى ئێجگار زۆر لەو بەرپرسانە ماون کە هێشتا ئەو دۆسیەیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە.

لە ئێستاشـدا لیژنەى نەزاهە لە پەرلەمانى عیراق و دەستەى گشتى نەزاهەى عێراق لەو بارەیەوە بە وردى سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

هەڤاڵ کوێستانی، ئەندامى لیژنەى نەزاهە لە پەرلەمانى عیراق به‌ دەنگى ئەمه‌ریکا گوت لیژنەکەیان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لە بڕوانامەى سەرجەم بەرپرسانى دەوڵەت بە سەرۆکایەتى کۆمار و وەزیران و پەرلەمانیشەوە. دەشڵێت ئێمە گومانمان هەیە لە بڕوانامەى زۆرێک لە بەرپرسان بەڵام هه‌تا دواى لێکۆڵینەوەکان دوا ئەنجام لە بارەى ژمارەى ئەو بڕوانامە ساختانە رادەگەیه‌نین.

ئەم ئەندامەى لیژنەى نەزاهەیه‌ ئاماژە بەوەش دەکات کە لە عێراق کارى ساختە لە هەموو بوارێکەوە بووه‌ته‌ دیارده‌ و بە تایبەتیش لە بڕوانامەدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:57 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG