Accessibility links

شه‌ڕ له‌ نێوان هێزی پـێشـمه‌رگه‌ و خه‌ڵـکی گوندێـکی موسڵ ڕووده‌دات

  • Amir Goran

بەهۆى شەڕ و پـێکدادانێک لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان و دانیشتوانى گوندێکى سەر بە شارۆچکەى زومـمار لە رۆژئاواى موسڵ پێشمەرگەیک کوژرا و یەکێکى دیکه‌ و لەگەڵ کەسێک لە دانیشتوانى گوندەکە برینداربوون.

سەرچاوەیک لە ئاسایشى زومـمار هەواڵەکەى بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند ڕووادوەکە لە کاتێکدا بوو کە هێزەکانى پێشمەرگە بە مەبەستى دەستگیرکردنى چەند گومانبارێک گەمارۆى گوندەکەیان دا، بەڵام بەشێک لە خەڵکى گوندى ساحل حەمەد بە چەکى خۆیان ڕووبەڕووى پێشمەرگە بوونەوە.

خەلیل بارود کە دانیشتوى زوممارە و وەکو شاهید حاڵ رووداوەکە بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دەگێڕتەوەو دەڵێت دواى رووداوەکە ئێستا چواردەورى گوندەکە لە لایەن هێزەکانى پێشمەرگە دراوەو نزیکەى 10 کەسیشیان لێ‌دەستگیرکردوون. ئەو گوتیشى دانیشتوانى گوندەکه‌ لە شوێنى خۆیان نەماون.

لە رووداوێکى ترى ئاسایشىدا لە ناوچەى باب تۆپى ناوەڕاستى موسڵ بە هۆى تەقاندنەوەى سێ بۆمبى دەستى بە ڕووى خاڵێکى پشکنینى پۆلیس 15 هاوڵاتى سڤیل برینداربوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG